كار و ضالاكي كؤميتةكاني دةرةوةي وةلآت


به‌شدارى كۆميته‌ى سازمانى خه‌بات له‌ يادى شيميايي بارانى شارى سه‌رده‌شت له‌ كه‌نه‌دا


 

رۆژى شه‌ممه‌ 28ى ژوئه‌نى 2008 له‌ يادى شيميايي بارانى شارى سه‌رده‌شت، رێ و ره‌سمێك به‌رێوه‌چوو و ژماره‌يێك له‌ كورده‌كانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان به‌شداريان تێدا كرد.
ئه‌و رێ و ره‌سمه‌ له‌ سه‌عات 7 تا 9:30 ده‌قيقه‌ درێژه‌ى كێشاو، خوشكه‌ تابان په‌يامى كۆميته‌ى كانه‌داى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێرانى خوێنده‌وه‌.
به‌شدارى كۆميته‌ى كانه‌داى سازمانى خه‌بات له‌ ساڵرۆژى دامه‌زرانى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان

رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ 19ى جۆزه‌ردان، كۆميته‌ى كانه‌داى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان به‌بۆنه‌ى 33 هه‌مين ساڵرۆژى دامه‌زرانى يه‌كێتى نيشتمانى كۆرِێكى له‌ وه‌لآتى كانه‌دا به‌رێوه‌برد كه‌ ژماره‌يێك له‌ نوێنه‌رى هێز و لايه‌نه‌ سياسيه‌كانى كوردستان ئاماده‌ى ئه‌و رێ و ره‌سمه‌ بوون.
 
 
خۆشكه‌ تابان له‌لايه‌ن كۆميته‌ى سازمانى خه‌بات كه‌ به‌ ره‌سمى بانگهێشتى ئه‌و رێ و ره‌سمه‌ كرا بوو په‌يامى كۆميته‌ى سازماني پێش كه‌ش كرد.

کوردانی دانیشتوی شاری لینشۆپینگ له‌ وڵاتی سوئێد،، ١ی ئایار،، یان جێژن گرت!


رۆژی ١ی مای ، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار ، رۆژێکه‌ که‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیادا كه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ رێپێوان و چالالکی و رێ و ره‌سمی جۆراوجۆر رێک ده‌خرێن و به‌ڕێوه ‌ده‌چن . له‌م رۆژه‌دا کرێکارانی جیهان له‌ وڵاته‌ پێشکه‌وتوو و دیموکراته‌کاندا وێڕای ڕێزگرتن له‌ هه‌وڵ و خوێن و خه‌باتی کریکاران له‌ ڕابردودا و بۆ زیندو ڕاگرتنی ئه‌م یاده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ و ، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ویست و داخوازیه‌کانیان له‌ ڕێگای نوێنه‌ر و سه‌ندیکاکانیانه‌وه‌ بۆ به‌رده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ران و ده‌سه‌ڵات دارانی وڵات، دێنه‌ مه‌یدان و شان به‌شانی چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا هه‌موو ساڵێک ئه‌م یاده‌ زیندوده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌ور و پله‌و پایه‌ی کرێکار له‌ به‌ره‌و پێش بردنی کۆمه‌ڵگا به‌رز ده‌نرخێنن . به ڵام له‌ وڵاتانێک که‌ زۆرداری و دتکتاتۆری و کۆنه‌په‌رستی و بێ ده‌ربه‌ستی به‌ مافی مرۆڤ به‌ گشتی و مافی چین و توێژه‌ تایبه‌ت و دیاره‌کان به‌تایبه‌تی ده‌خرێته‌ ژێر پێ ، نموونه‌ی هه‌ره‌ به‌رچاوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری رژیمی ئاخوندی ئێران،ه كه كرێكاران و جوتیاران‌ نه‌ک هه‌ر گوێ بۆ داخوازیه‌کانیان ناگیرێ ، به‌ڵکو به‌ هیچ شێوه‌ێک رێگایان پێ نادرێ که‌ چالاکی بنوێنن و کۆڕ وکۆمه‌ڵ و ئه‌نجومه‌ن و ته‌نانه‌ت سه‌ندیکاش پێکه‌وه‌نێن .

له‌ ئێرانی وێرانی ده‌ستی رژیمی سه‌ره‌رۆی ئاخوندی دا هه‌ موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ له‌ مه‌نگه‌نه‌دراون و هه‌ر جۆره‌ هه‌ڵس و که‌وت و جم و جوڵێکی کرێکاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌چونی هه‌ر جۆره‌ رێ و ڕه‌سمێک بۆ رێزگرتن له‌ بایی و ماف و دا‌هێنانی مرۆڤ ، به‌ توندترین شێوه‌ به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه‌ و به‌ری لێده‌گیرێ و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و جۆره‌ چالاکیانه‌ ، به‌ توندترین شێوه‌ دژایه‌تیان ده‌کرێ و سه‌رکوت ده‌کرێن . به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئه‌وه‌ی که‌ جێگای خۆشحاڵیه‌و ده‌کرێ مرۆڤ پێی هیواداربێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زه‌بر و زه‌نگ و توند و تیژیانه‌ی کاربه‌ده‌ستان و به‌ کرێگیراوانی رژیم، چین و توێژه‌ ماف خوراو وه‌زاڵه‌هاتوه‌کان رۆژ له‌ داوی رۆژ به‌ شێوه‌ێکی به‌ربڵاوتر و ئاگاتر و نه‌ترسانه‌تر به‌ره‌و ئامانج و ئاواته‌کانیان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن وبه‌ بێ سڵ کردن له‌و زه‌برو زه‌نگ و حه‌قکوژی و زیندان و شکه‌نجه ‌و ئیعدام ، روه‌ و ره‌وتی به‌ره‌وپێشچون و گه‌ێشتن به‌ ریزی کاروانی رزگاری و مافی مرۆڤ که‌وتوونه‌ڕێ و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و مه‌زڵومی خۆیان و، جینایه‌ت و کرده‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی خوێنڕێژ و دیکتاتۆر ده‌گه‌ێننه‌ گوێ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی وداوای هاوکاری و هاوپه‌یمانی وهاوخه‌باتی له‌ پێناو ئازادی مرۆڤ دا ، له‌ دنیای ئازاد و پێشکه‌وتووده‌که‌ن. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ و بۆ رێزگرتن له‌و رۆژه‌ مێژوویه‌ وپشتیوانی له‌ ماف و داخوازیه‌کانی کرێکارانی جیهان به‌ گشتی و کرێکاران و ره‌نجده‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ تایبه‌تی، کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ کوردیه‌کان به‌ پشتیوانی هێزه‌ سیاسیه‌کان ، له‌ شاری لین شۆپینگ له‌ وڵاتی سوئید ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 3 ی مانگی مه‌ی 2008 ، رێ و ڕه‌سم و شه‌وئاهه‌نگێکی بۆ کوردانی دانیشوی ئه‌م شاره‌ سازکرد. ڕێوڕه‌سمه‌که‌ له‌ سه‌عات 6 ی دوانیوه‌ڕۆ به‌ کاتی ئوروپا له‌ کۆکاڵی فولک ئۆنگا سکولان، ده‌ستی پێکرد و تاسه‌عات 12 شه‌و ده‌ێژه‌ی کێشا . سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن کاک جه‌لال خوشکه‌لام و خوشکه‌ هێرۆ حسێنی یه‌و، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌کان ، سه‌رتا بۆ رێزگرتن له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌قیقه‌ێک بیده‌نگی راگه‌ێندارو پاشان به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی به‌شداربوان کراو . ئه‌وجار کاک جه‌لال و خوشکه‌ هێرۆ هه‌رکام چه‌ند شێعریان به‌م بۆنه‌وه‌ پێشکه‌ش کرد . پاشان دواین به‌شی به‌رنامه‌‌کان که‌ بریتی بوو له‌ گورانی هه‌ڵپه‌ڕکێ ، به‌ده‌نگی به‌سۆزی هونه‌رمه‌ندی لاو کاک رێبین عه‌لی و گرۆپی مۆسیقای هاوکاری رازایه‌وه‌ کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان له‌ شاری لین شۆپینگ پێک هاتوه‌ له‌م کۆمه‌ڵانه‌:
١- کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی
٢- کۆمه‌ڵه‌ی که‌م ئه‌ندامان و به‌ساڵاچوان
٣- کۆمه‌ڵه‌ی کوردی خه‌بات.
٤- یه‌کیه‌تی کوردان له‌ شاری لین شۆپینگ
٥- کۆمه‌ڵه‌ی دیموکراتیکی کوردی .
هێزه‌ سیاسیه‌کانی ئه‌ندام له‌م کومیته‌یه‌دا بریتین له‌:
١- پارتی دیموکراتی کوردستان.
٢- یه‌کیه‌تی نیشتامانی کوردستان
٣- حیزبی دیموکراتی کورستان
٤- سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
٥- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
٦- حیزبی شیوعی کوردستان.
کومیته‌ی هاوکاری کومه‌ڵه‌کوردیه‌کان له‌ شاری لینشۆپینگ . ٠٣-٠٥- ٢٠٠٨


 
كومیته‌ی سازمانی خه‌بات له سوید

کۆبونەوەى کومیتەى نوروێژى سازمانى خەبات لەگەڵ کومیتەى نوروێژى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران


 

ڕۆژى شەممە 7ى بانەمەڕى 1387 کۆچى خۆرى لەسەر داواى کومیتەى نوروێژى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران هەردوو کومیتەى سازمانى خەبات و حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران لە وڵاتى نوروێژ کۆبوونەوەو لەسەر مه سه له سياسيه كان و پێوەندیەکان و هاوکارى نێوانیان ووت وێژیان کرد.

بەڕێزان کاک عبداللە قادرى بەرپرسى کومیتەى نوروێژى سازمان و کاک محمود یوسفى، بەرپرسى پێوەندیەکانى سازمانى خەبات، بەشدار بوون. هەروەها لەکومیتەى نوروێژى حیزبى دیموکراتى کوردستان بەڕێزان ساڵح وەلیزادە و گەلاوێژ محمدى بەشدار بوون. 


                  
کومیتەى نوروێژى
          سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
                       8 ى بانەمەڕى 1387

پێک هێنانى کومیتەى کوردان لە کانادا


رۆژى یەکشەممە 8ى بانەمەڕ لەشارى وانکوڤەرى کانادا، کونگرەى کومیتەى کوردان لەو وەڵاتە بەرێوەچوو.
لەهەوڵەکان بۆ پێک هێنانى ئەو کومیتەیە لەشارى وانکوڤەر، کومیتەى کاناداى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران چالاکانە بەشدارى کرد و خوشکە تابان بەرپرسی کومیتەى کاناداى سازمان،

 

وەک یەکێک لە 9 ئەندامى ئەنجوومەنى کامیونێتى کوردى لەشارى وانکوڤەر، هەڵبژێردرا.
 

کومیتەى کاناداى
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
9ى بانەمەڕى 1387

به‌رێوچوونی یادی ئه‌نفال له‌ شاری لینشۆپینگ


 

ڕۆژی یه‌ک ‌شه ‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 20 ـ 04 ـ 2008  کۆمیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ کوردی‌یه‌کانی شاری لینشۆپینگ به‌ پشتیوانی و هاوکاری هێزه‌‌ سیاسی‌یه‌کانی کورد له‌م شاره‌ یادی کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌کانی ئه‌نفالی به‌ به‌شداری به‌شێک له‌ کوردستانیانی شاری لینشۆپینگ به‌رێوه‌ برد.

سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن دیوانی به‌رێوه‌به‌ری‌یه‌وه‌ به‌رێز کاک ناسیح و کاک ڕێبوار حوسێنی به‌خێر هاتنی میوانه‌کان و به‌شداربووان کرا و ریزی به‌رنامه‌ی ئه‌م یاده‌یان خوێندنه‌وه‌، ئه‌وجار خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ شه‌هیدان و قوربانیانی کاره‌ساتی ئه‌نفال ڕاگه‌یاندراو به‌شداربووان وه‌ک ڕێز لێنان خوله‌کێک به‌ پێوه‌ وه‌ستان، دوای ئه‌م به‌شه‌ له‌ لایه‌ن دیوانه‌وه‌ داوا له روناکبیر‌ به‌رێز "عه‌لی ئسماعیل فه‌ره‌ج" کرا که‌ بێت باسه‌که‌ی که‌ تایبه‌ت بوو به‌ ئه‌نفال و کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و ژینوسایدی کورد له‌ باشووری کوردستان به‌ ده‌ستی رژیمی سه‌رڕۆی به‌عس پێشکه‌ش بکات.
به‌رێز "شێخ عه‌لی" سه‌ره‌تا به‌خێر هاتنی گشت لایه‌کی کرد و خوشحاڵی خۆی له‌ پێکهێنانی ئه‌م یاده‌ له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی هاوکاری‌ کۆمه‌ڵه‌ کوردیه‌کان به‌ پشتیوانی هێزه‌ سیاسی‌یه‌کان ده‌ربڕی و به‌شتێکی باشی وه‌سف کرد. ئه‌و جار به‌رێزییان، ئه‌نفال و شێوه‌کانی ئه‌نفالی له‌ 8 قۆناخی جیاجیادا به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی و ئاکادیمیانه‌ و به‌ ڕێکه‌وت و به‌ڵگه‌وه‌ بۆ به‌شداربووان باس کرد و له‌ سه‌ر وشه‌ی ئه‌نفال و کاریگه‌ری ئه‌م وشه‌یه‌ له‌ قورئان دا و به‌ پشت به‌ستن به‌ سوڕه‌ی 8ی قورئانی پیرۆز و که‌ڵک وه‌رگرتنی به‌ شێوه‌ی ئیسلامی به‌ دژی کوردان بۆ گشت لایه‌ک شی کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها ناوبراو له‌ سه‌ر ژینوسایدی کورد به‌ ده‌ستی رژیمی به‌عس و شی کردنه‌وه‌ی مانای ئه‌م وشه‌یه‌ی بۆ به‌شداربووان باسکرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ که‌ ئه‌نفاڵی گه‌لی کورد به‌ ده‌ستی ڕژیمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ له‌ نێو ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و دونیای ده‌ره‌وه‌ به‌ ژینوساید نێودێری بکرێ و هه‌موو لایه‌ک بۆ نه‌هێشتنی ژینوسایدو قه‌ڵاچۆی گه‌لانی ژێرده‌ست و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد به‌ ده‌ستی دیکتاتۆران و حاکمانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا هه‌وڵ بده‌ین و چیدی ئه‌م زوڵمه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ نه‌کرێته‌وه‌ و زه‌مانه‌تێک بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وتوونه‌ به‌ر شاڵاو و هێرشی ناڕه‌وای حکومه‌تی گۆرکراوی به‌عس هه‌بێ و ئه‌و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ش ده‌بێ قه‌ره‌بوویه‌ک بێت جیا له‌وه‌ که‌ شوێنی ژیان و حاوانه‌وه‌یان بۆ دابین بکرێ له‌ هه‌مان کاتیش دا ده‌بێ ڕێز و ئێحترامی هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌ بگیردرێ که‌ بۆ خۆیان و که‌س و کاریان که‌وتوونه‌ به‌ر لافاو و شاڵاوی دڕندانه‌ی حکوومه‌تی دیکتاتۆری سه‌ددام حوسێنی گۆرکراو.
به‌رێزیان له‌ درێژه‌ی باسه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد به‌ ده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی عێراق هه‌ر له‌ سه‌رتای ساڵی 1921ی زائینی‌یه‌وه‌ واته‌ له‌و کاته‌وه‌ عێراق به‌ ڕه‌سمی ناسێندراوه‌ کرد و گووتی هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد به‌ شێوازی جۆراوجۆر به‌رده‌وام بووه‌ و ئه‌وه‌ش وایکردووه‌ که‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌ ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدا دوور بین و بۆ پاراستنی که‌یان و که‌رامه‌ت و خاک ونه‌ته‌وه‌مان خه‌باتێکی خوێناوی به‌ دژی داگیرکه‌رانی باشووری کوردستان و باکوور و ڕۆژهه‌ڵات بکه‌ین.
کاک عه‌لی ئیسماعیل باسێکی له‌ سه‌ر کاول کردن و خاپوور کردنی شار و شاره‌چکه‌ و ناحیه‌ و قه‌زا و گوند و ئاوایی‌یه‌کانی کوردستان و ته‌قاندنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ و نه‌خوشخانه‌ و مزگه‌وت و کلیسا و کانی و سه‌رچاوه‌ و ئه‌شکه‌وت و شوێنه‌واره‌ گشتی و کۆنه‌کانی کوردستان و له‌وانیش گرینگتر بێ‌ سه‌روشوێن کردنی 8000 بارزانی و قه‌ڵاچۆکردن و شه‌هید کردنی 182000 که‌سی بۆ به‌شداربووان باس کرد. کاک عه‌لی ئیسماعیل له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ نموونه‌ی زۆر زیندوو به‌رچاوی له‌سه‌ر ئه‌م ژینوسایده‌ گه‌وره‌یه‌ هینایه‌وه‌ و بۆ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ جه‌رگ‌بڕانه‌ داوای له‌ هه‌موو گه‌لی کورد به‌ گشتی و به‌تایبه‌تی ڕێکخراوه‌ سیاسی‌یه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستانی کرد که‌ هه‌وڵ بده‌ن ریزه‌کانی کورد یه‌کگرتووتر له‌ جاران بکه‌ن، و هێز و ڕێکخراوه‌کانی خۆیان مه‌ده‌نی‌تر بکه‌ن و چیدی نه‌هێڵن که‌ یاری به‌ که‌سایه‌تی و ژیان و ئاسایشی گه‌لی کورد له‌ باشووری کوردستان بکرێ. چۆن حاکمانی زاڵ به‌ سه‌ر کوردستان دا له‌ هه‌موو کات و ساتێک زیاتر له‌ جاران پیلان بۆ لێکترازان و لێک تۆران و نه‌فاقی کوردان داده‌رێژێت. ده‌وڵه‌تانی حاکم به‌ سه‌ر کوردستاندا له‌ زۆر بواردا پێکه‌وه‌ ناگونجێن، به‌ڵام له‌ یه‌ک بواردا یه‌کگرتوون که‌ ئه‌ویش کۆسپ نانه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕێگای سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌ی کورده و هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌ ده‌بێ هه‌وڵی لێک نێزیک بوونه‌وه‌ی زیاتر بده‌ین. به‌رێزیان به‌ وردی باسی هه‌ڵس‌وکه‌وته‌ ناره‌واکان و هێرشه‌ ئاسمانی و زه‌ویه‌کانی تورکه‌کان و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی کرد و ئه‌وه‌ی به‌ پیلانگێری ناوبرد.
دوای پشوویه‌کی 20 خوله‌کی جارێکی دیکه‌ کۆڕیادی ئه‌نفال ده‌ستی پێکرده‌وه‌ و ئه‌وجار له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ران کاک ڕێبوار حوسێنی و خاتوو شلێر حه‌سه‌ن‌پوور باسه‌کان کۆکرانه‌وه‌ و جارێکی‌تر به‌رێز کاک عه‌لی ئیسماعیل باسه‌کانی خۆی درێژه‌ دا. ئه‌وجار له‌ سه‌ر ڕه‌هه‌ندی جاش و جاشایه‌تی له‌ کوردستان به‌ وردی قسه‌ی کرد و هۆکار و ڕه‌هه‌نده‌کانی جاشایه‌تی بۆ به‌شدار بووان باسکرد و گووتی: بوونی په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌ت و نه‌بوونی ئابووری باش و هه‌بوونی بێکاری زۆر و هه‌ژاری و ده‌ستکورتی و کۆمه‌ڵێک هۆکاری دیکه‌ ببوونه‌ هۆی پێکهاتنی جاشایه‌تی و ئه‌وه‌ش زه‌ربه‌ی زۆر قورسی له‌ په‌یکه‌ری له‌ خوێندا شه‌ڵاڵی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا و برینه‌کانی قوڵتر و زامه‌کانی له‌ جاران زیاتر زامدارتر کرد. بۆیه‌ به‌رێزیان بۆ دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی جاشایه‌تی گووتی: پێویسته‌ که‌ ده‌ست بکه‌ین به‌ په‌روه‌رده‌ی درووست و نه‌هێشتنی بێکاری و گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و دارشتنی بنه‌مایه‌کی ئابووری باش بۆ نه‌وه‌ی دواڕۆژی گه‌له‌که‌مان و به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م ڕه‌سته‌یه‌ و ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌ خائینانه‌یه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستان دا بسرینه‌وه‌ و خه‌ڵک فێری پێگه‌یاندن و بووژاندنه‌وه‌ی کوردستان بکه‌ین و ئاوادان کردنه‌وه‌ی کوردستان بکه‌ینه‌ بنه‌مای کاری خۆمان و هه‌وڵ بده‌ین چیدی نه‌هێڵێن بێکاری و هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی ڕوو له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستان بکاته‌وه‌.
دوای قسه‌کانی به‌رێز عه‌لی ئیسماعیل له‌ لایه‌ن دیوانی به‌رێوه‌به‌ری‌یه‌وه‌ داوا له‌ به‌شداربووان کرا که‌ له‌ ژێر تیشک و ڕووناکایی کۆڕگێر دا و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی باسه‌کان‌ به‌ پرسیار و تێ‌بینی و پێشنیار به‌شداری له‌ باسه‌که‌دا بکه‌ن و بیروڕای خۆیان ده‌رببرن، له‌م بڕگه‌یه‌ش دا به‌شداربووان چه‌ندین پرسیار و تێ‌بینی و پێشنیاریان خسته‌ به‌رده‌م به‌رێز عه‌لی ئیسماعیل.
دواین بڕگه‌‌ی کۆڕیادی ئه‌نفال وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ پرسیاره‌کان بوو که‌ به‌رێز عه‌لی ئیسماعیل وێرای خۆشحاڵی ده‌ربرین و ده‌ستخۆشی له‌ به‌شداربووان وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانی دایه‌وه‌ و له‌م به‌شه‌ش دا کۆمه‌ڵێک زانیاری زۆر به‌نرخی له‌ سه‌ر ئه‌نفال و شیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی کوردستان خسته‌ به‌رده‌می به‌شدار بووان.
له‌سه‌ریه‌ک کۆڕه‌که‌ 2:30 خوله‌کی درێژه‌ کێشا، له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری‌یه‌وه‌ زۆر سوپاسی کاک عه‌لی ئیسماعیل فه‌ره‌ج و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ کرا که‌ له‌م کۆڕیاده‌ دا به‌شدار بوون و خه‌می خۆیان خسته‌ پاڵ خه‌می هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ شاڵاوه‌ به‌دناوه‌کانی حکوومه‌تی به‌عس بۆ سه‌ر دانیشتوانی کوردستان ئه‌نفال کرا بوون و تا ئێستاش به‌شێکیان هه‌ر بێ‌سه‌ر و شوێن و بزر بوون، هه‌روه‌ها کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆڕیادی ئه‌نفال هیوای وه‌دیهاتنه‌وه‌ی بێ‌سه‌ر و شوێنه‌کانیان به‌ ئاوات خواست و نه‌فره‌تیان له‌ شه‌ڕ و ماڵوێرانی و قه‌ڵاچۆ کردن و دیکتاتۆران و حاکمانی زاڵ به‌ سه‌ر کوردستان دا کرد.
کۆمیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ کوردی‌یه‌کانی شاری لینشۆپینگ.

پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بکرێ که‌ کۆمیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ کوردیه‌کان پێک هاتووه‌ له‌‌:
کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی
کۆمه‌ڵه‌ی که‌م‌ئه‌ندامان و به‌ ساڵاچوان
کۆمه‌ڵه‌ی دێموکراتیکی کوردی
یه‌کیه‌تی کوردان له‌ شاری لینشۆپینگ
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی خه‌بات
هه‌روه‌ها کۆمیته‌ی هاوکاری حیزبه‌ سیاسی‌یه کوردستانی‌یه‌کان له‌ شاری لینشۆپینگ پێک هاتووه‌ له‌‌:
پارتی دێموکراتی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان
کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
حیزبی شیوعی کوردستان
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
 

 
 
 

 

بەشدارى کۆمیتەى کانەدا لە یادى شەهید قازى محمد و هاورێ یانى دا

 سەعات 3ى رۆژى یەک شەمە، 18ى خاکەلێوە، بۆ رێزگرتن لە پێشەوا قازى محەممەد و هاورێ یانى کۆڕێک لە شارى ڤانکۆڤەرى کانەدا بەرێوە چوو.


لەو کۆڕەدا کە ژمارەیێکى بەرچاو لە کوردانى دانیشتوى کانەدا و نوێنەرانى چەندین لایەن و هێزى سیاسى کوردستانى ئامادە بوون، نوێنەرانى لایەنە سیاسیەکان پەیامى خۆیان بەو بۆنەوە پێش کەش کرد.
جێگەى ئاماژەیە کە ووتارى کۆمیتەى کانەداى سازمانى خەبات لەلایەن، خوشکە تابان خۆێندرایەوە.
 
کۆمیتەى کانەداى
 سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
   19ى خاکەلێوەى 1387

کوردانی دانیشتوی شاری لین شۆپینگ له‌ وڵاتی سوئێد پێکه‌وه‌ جێژن نه‌ورۆزیان گرت!

مێژووی ناردن : Sunday, March 30 @ 13:51:09 UTC

ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌22 ی مارسی ساڵی 2008 ی زایینی به‌رانبه‌ر به‌ 3 ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 2708 ی کوردی ، له‌ شاری لین شۆپینگ له‌ وڵاتی سوئێد ، کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان به‌ پشتیوانی هێزه‌ کوردستانیه‌کان  به‌بۆنه‌ی جێژنی نه‌ورۆزی پیرۆز و سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی کوردیه‌وه‌ ، بۆ کوردانی دانیشتوی ئه‌م شاره‌ و چه‌ند شارۆچکه‌ی ده‌وروبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد.


 
رێ وره‌سمه‌که‌ له‌ سه‌عات 6 ی ئێواره‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و تا سه‌عات 1ێ نیوه‌شه‌و درێژه‌ی کێشا . له م ئاهه‌نگ و جێژنه‌ پیرۆزه‌دا هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان و کومیته‌ی لایه‌نه‌سیاسیه‌کوردیه‌کان به‌شدار بوون . شایانی باسه‌ که‌ له‌م رێ و ره‌سمه‌دا که‌ زیاتر 1000 که‌س به‌شدار بوون . پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێن که‌ ئه‌مه ‌بۆ یه‌که‌م جاره‌ له‌م شاره‌دا کوردان به‌م رێژه‌یه‌ له‌ وه‌ها ئاهه‌نگێک دا به‌شداری بکه‌ن که‌ هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هاوکاری و پێکه‌و کارکردنی هه‌موو لایه‌نه‌ کوردیه‌کان و ئه‌وه‌ش نموونه‌ێکی به‌رچاوه‌ بۆ یه‌ک ده‌نگی و هاوکاری و یه‌کگرتنی کورد بۆ به‌ره‌وپێش بردنی دۆزی ره‌وای . له‌م ئاهه‌نگه‌ پیرۆزه‌دا کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی خه‌بات به ژماره‌ێکی به‌رچاو له‌ ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی سازمانی خه بات چالاکانه له  گێرانی  ئه م  ئاهه نگه یا به‌شدار بوون .

به شداری شاندێکی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران له ئاهه نگی 2 هه مین ساڵرۆژی دامه زرانی پارتی سه ر به ستی کوردستان له وه ڵاتی نۆروێژ


 

هه یئه تێکی  سازمانی   خه بات  که  به   شێوه ی   فه رمی  له  لایه ن  پارتی   سه ربه ستی  کوردستان  بانگهێشتی  رێوره سمی دوهه مین  ساڵرۆژی  ئه و  پارته  کرا  بوون،  رۆژی  شه ممه  27 ی  رێبه ندانی 2707  کوردی  به رامبه ر  به  16.02.2008 ، کاتژمێر 17:00  به شداریان  له و  ئاهه نگه یا   کرد که   له شاری   ئۆ سلۆ   به رێوه  چوو.

شاندی  سازمانی  خه بات ی  کوردستانی ئێران   پێک  هاتبوو  له  هاورێیان  کاک فایق  نادری  و  کاک   محمو  یوسفی ،که  به  گه رمی  له  لایه ن  سکرتێری  پارتی سه ربه ستی و  به رپرسانی  ئاهه نگه که پێشوازی  و   به خێر  هاتن  کران. هاورێ   محمود  یوسفی  په یامی  سازمانی  خه بات ی  خوێندوه ، که  له م  په یامه دا  ئاماژه  به  هاوکاری  سازمانی  خه بات  له  گه ل  هه ر  لایه ن   و  نیهادێکی  تازه  پێك  هاتوو   کرا  بوو،  که  له  خه زمه ت  ئامانجه  ره واکانی  گه له  که مان   دا  بێت، و  ئه م   ڕه وته ش   وه ک  بنچینه ێکی  سه ر ه کی   روانگه  سیاسیه کانمان  هه ر  له  سه رتا ی  پێکهاتنی   سازمانی  خه بات  له  کاره کانمان دا  کرده وه  مان  پێکردوه.  و  هه روها  هاورێ  محمود  ئاره زووی  سه ر  که وتنی ئه ندامانی   پارتی  سه ربه ستی   له  خه زمه تی  زیاتر  به  دۆزی   ره وای   گه له که مان  و  کوردستان  بۆ   به  ئاوات   خواستن.


سازمانی    خه بات ی  کوردستانی  ئێران
کۆ میته ی   نۆروێژ 
khabat@live.no
Tel:  47 24 36 41


به شداری شاندێکی کۆ میته ی نۆروێژی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران له ساڵرۆژی دامه زرانی کۆ مه ڵه ی زه حمه تکێشانی کوردستانی ئێران
 

شاندێکی   کۆ میته ی   نۆ روێژی   سازمانی   خه بات   که   به  شێوه ی   فه رمی  له  لایه ن  کۆ  میته ی نۆروێژی   کۆ مه ڵه ی  زه حمه تکێشانی  کوردستانی  ئێران  بانگهێشتی   ساڵرۆژی  کۆ مه ڵه  کرا بوون،  رۆژی   یه ک شه نبه ، رێکه وتی  17 .02، 2008 ، کاتژمێر 17 ، به شداریان   له  رێو  ره سمی  26  ڕێبه ندان  ڕێبه ندان  رۆژی   دامه زرانی  کۆ مه ڵه   له  شاری   ئۆ سلۆ   کرد.
شاندی  سازمانی   خه بات   پێک  هاتبوون   له  هاوری  عبدالله   قادری   به رپرسی   کۆ میته ی  نۆروێژ  و  هاورێ   محمود  یوسفی  به رپرسی    پێوندیی   پارت  و  لایه نه   کوردستانی   و  ئێرانیه  کان له  نۆروێژ  به شداری  ئه م  ئاهه نگه  بوون.

شاندی   سازمانی   خه بات  له  لایه ن  به رێوه  به رانی   ئاهه نگه که   زۆر  به  گه ر می   پێشوازی  کران  و   په یامی  کۆ میته ی   نوروێژی   سازمانی   خه بات  پێش   که ش   به   به رێوه  به رانی   ئاهه نگه   که  کرا. جێ ئاماژه یه   له م   رێوه  ره سمه  دا   ژمارێکی  به ر  چاو      له    سازمان  و   پارته   کوردستانیه کان   به  شدار  بوون.
هه روه  ها    هاورێیان   کاک  عبدالله  قادری  و  کاک  محمود   یوسفی  چاویان   به  به رێز  عبدالله  موهته دی  سکرتێری    گشتیی   کۆ مه  ڵه ی  زحمتکێشانی  کوردستانی  ئێران    که وت   ، و  له  م  چاو  پێکه وتنه دا  به رێز  عبدالله  موهته دی   ئاماژه ی   به   ده وری   چالاکی   سازمانی  خه بات ی   کوردستانی  ئێران له  جوڵانه وه ی    ئازادیخوازانه ی    گه لی   کورد  له  کوردستانی  ئێران دژ  به  رژیمی  ئاخوندی  کرد  و   تێکۆ شانی  سازمانی  خه بات ی کوردستانی  ئێرانی   به ر ز  نرخاند.

سازمانی   خه بات  ی   کوردستانی  ئێران
کۆمیته ی   نۆروێژ

khabat@live.no
Tel:  47 24 36 41










 


 
بەشدارى کۆمیتەى کاناداى سازمانى خه بات لە رێ و رەسمى2 ی رێبەندان 62 هەمین ساڵیادى دامەزرانى کۆمارى کوردستان

 
رۆژى شەممە26 ی  ژانویەى 2008، هەیئەتێکى کۆمیتەى کاناداى سازمان بەشدارى لە رێ و رەسمى 2ى رێبەندان  62  هه مین  ساڵیادى دامەزرانى کۆمارى کوردستان کرد کە لەلایەن کۆمیتەى کاناداى حیزبی دیموکراتى کوردستانەوە و لە شارى ڤانکۆڤەر رێکخرابوو.


 

پەیامى کۆمیتەى سازمانى خەبات لە  لایەن خۆشکە نیهایەت  شەرێعەتپەناوە به  بۆ نه ی     ئه و  رۆژه  مێژوویی  و  نیشتمانی یه  پیرۆزه   خوێندرایه وه.  شایانی  باسه  ژمارێکی  به ر چاو  له  کوردانی   دانیشتوی  ڤانکۆ ڤه ر  و  ژمارێک  له  لایه نه  کوردستانیه کان  به شداری  ئه م  ساڵیاده یان  کرد.

 

 
 
به‌شداری شاندێکی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات له‌ رێ و ره‌سمی 2 ی رێبه‌ندان له‌ ستۆکهۆڵم

 
سه‌ر له‌ ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ 26 ی ژانوییه‌ی 2008 زایینی ، به‌ بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری 62 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆماری کوردستان  له‌ لایه‌ن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانه‌وه‌ ، له‌ ساڵۆنی وه‌رزشی سۆڵنا هاڵێن له‌ ستوکهۆڵم پێته‌ختی سوئێد ، رێ و ره‌سمێک به‌ڕێوه‌ چـو .



 
په‌یامی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌م بۆنه‌وه‌ وه‌ک باقی حیز ب و لایه‌نه‌کانی تری به‌شدار بوو له‌م رێوڕه‌سمه‌دا ، له‌ لایه‌ن کاک ساڵح مه‌حمودی ئه‌ندامی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات ، پێشکه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م رێره‌سمه‌کراو و له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕه‌که‌وه‌ وه‌ک بروسکه‌ خوێندرایه‌وه‌ . شایانی باسه‌ له‌ سه‌ر داوای کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، کۆمه‌ڵێکی به‌ر چاو له‌  ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی و بنه‌ماڵه‌کانی سه‌ر به‌سازمانی خه‌بات ، له‌ و جێژن و یاده‌ پیرۆزه‌دا به‌شدار بــوون .  ئێمه‌ وه‌ک کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، جارێکی تــر 2 ی رێبه‌ندان ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان به‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان  پیرۆزبایی ده‌ڵێن و هیوادارین جێژنه‌کانی داهاتوی ئه‌م یاده‌ پیرۆز پڕ بایه‌خه‌ له‌ وڵاتی خۆشه‌ویستماندا کوردستان ، له‌ ناو کۆڕو کۆمه‌ڵانی گه‌له‌که‌ماندا جێژن بگرین . 

                                                         
 سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 
کومیته‌ی سوئێدی
6 ی رێبه‌ندانی ساڵی 2707 کوردی ، 26 ی ژانوییه‌ی 2008 زایینی.


به شداری شاندێكی سازمانی خه بات له رێو ره سمی 2 ی رێبه ندان له ئوسلو

رۆژی  26.01.2008  كاتژمێر  5ی   پاش  نیوه رۆ ، شاندێكی  سازمانی  خه بات ی  كوردستانی  ئێران  كه  به شێوه ی  ر ه سمی  له  لایه ن حیزبی دیموكراتی  كوردستانی  ئێران  بانگهێشت  كرا  بوون،  به شداریان   له م  بۆ نه  پیرۆزه  نیشتمانیه دا  كرد.

شاندی  سازمانی  خه بات كه  پێك  هه تبوو  له    كاك عبدالله  قادری ،وكاك  محمود  یوسفی  و  كاك   عومه ر   به  پێش كه ش  كردنی  په یامی  سازمانی  خه بات  ، كۆمیته ی  نۆروێژ    به   به رێوه  به رانی  مه راسیمه كه    ئاماژه یان  به  گرنگی  ئه م  رۆ ژه  مێژوویه  پر  بایه  خه   دا  و  ئه م   په یامه   وه ك  بروسكه  له لایه ن  به رێوبه ران  خوێندرایه وه.  شایانی  باسه  ژمارێكی  به رچاو  له  سازمان  و  پارته  كوردستانیه كان  به  شداری  ئه م  مه راسیمه  یان  كرد .

سازمانی  خه بات  ی  كوردستانی  ئێران

كومیته ی  نوروێژ

29.01.2008
 


 

به شداری شاندێكی سازمانی خه بات، كۆ میته ی نۆروێژ له رێوره سمی 2 ی رێبه ندان


 

به  بۆ نه ی   یادی 62 هه مین    ساڵرۆژی  دامه زرانی   كۆ ماری  كوردستان،  له   رێكه وتی  25.02.2008  كاتژمێر  5ی   ئێواره ، شاندێكی   سازمانی    خه بات   كه   به   شێوه ی  فه رمی  له  لایه ن   حیزبی  دیموكراتی  كوردستان  بانگهێشتی ئه م  كۆ ره  كرا  بوون،   له  ساڵۆ نی  شێسمو كورشه ت ، به شداریان له  62 هه مین  ساڵرۆژی   كۆ ماری  كوردستان  له  نۆروێژ كرد.



 

هاورێ   محمود  یوسفی    پیامی   سازمانی   خه بات ی  كوردستانی  ئێران،  كۆمیته ی   نوروێژی   پێش  كه ش  به  به رێوه  به رانی   ئه م  مه راسیمه  كرد  و  له  لایه ن  به رێوه  به رانی    كۆ ره  كه    وه  ك   بروسكه خوێندرایه وه.


 

شایانی  باسه   كه  ژمارێكی  زۆر  له  کورستانیان ، لایه نه  كوردستانی  و  هه ندێ  كه سایه تی  كورد  و  لایه نی   که مه نه ته وه کانی    ئێرانی    به شداری  ئه م  مه راسیمه یان  كرد. هه روها  له  لایه ن  كانالی  ئاسمانی  كورد كاناڵ  وتوێژێك  له  گه  ل   كاك  محمود یوسفی   سه باره ت   به  2ی ڕیبه ندان  كرا. 
 

كۆ میته ی  نۆروێژی  سازمانی  خه بات ی   كوردستانی  ئێران


 

28.01.2008

 

 
 

په‌یامی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی 2 ی رێبه‌ندان و 62 هه مین ساڵرۆژی کۆ ماری کوردستان

ئێـواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ 19 ی ژانوییه‌ی 2008 ی زایینی ، به‌ بۆنه‌ی رێزگرتن له‌ 2 ی رێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان ، رێوڕه‌سمێک به‌ سه‌ر په‌رشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان ، سـؤڵنا هاڵێن له‌ شاری ستۆکهۆڵمی پێنته‌ختی سـوئێد به‌ڕێوه‌ چــو. له‌ سه‌ر داوا و بانگ هێشتنی ره‌سمی ، به‌شی پێوه‌ندیه‌کانی کۆمیته‌ی سوئێدی حزبی دیموکراتی کوردستان ، هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌م رێ و ره‌سمه‌دا به‌شدار بوون و له‌ لایه‌ن هاوڕێ به رێز  کاک  رێبوار حسێنی یه‌وه‌ په‌یامێک به‌م بۆنه‌وه‌ پیشکه‌ش کرا.

شایانی باسه‌ له‌سه‌رداوای کومیته‌ی سوئێدی سازمان ،کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له‌ ئه‌ندام دۆست و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌باتی کوردستان ، له‌م رێ و ره‌سمه‌ پیرۆزه‌دا به‌شدار بوون . ئه‌وه‌ش ده‌قی ئه‌و په‌یامه‌ بوو که‌ له‌و رێ و ره‌سمه‌دا وه‌ک کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێشکه‌ش کرا:     
رۆژ ژمێری ژیانی هه‌ر گه‌لێک زۆر رۆژی مێژوویی پڕ له‌ شانازی له‌ دوو توێی لاپه‌ڕه‌کانی خۆێدا جێ کردونه‌وه‌ که‌ ده‌کرێ وه‌ک پێناسه‌ێک بۆ ئه‌و گه‌له‌ سه‌رنجیان بدرێ و، له‌وانه‌وه‌ له‌ بوره‌ جۆراوجۆره‌کان و به‌سه‌رهات ورووداوه‌ تاڵ وشیرینه‌کانیان بـڕواندرێ. گه‌لی ئێمه‌ش گه‌لی کوردستان ، خاوه‌نی  رۆژی مێژوویی وایه‌ که‌ وه‌ک پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دێنه‌ژمار. رۆژی 2 ی رێبه‌ندانی ساڵی 1324 ی کۆچی خـۆری، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ رۆژێکی مێژوویی و پیرۆز و به‌رچاوی گه‌له‌که‌مانه‌ ، پێناسه‌ێکی  سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ و قۆرغ و پاوانی هیچ حیزب و لایه‌ن و چین و توێژێکی تایبه‌ت نی یه‌ . ئـی هه‌موانه‌ و بۆ هه‌موانه‌ . هه‌ر بۆیه‌ ئێمـه‌ وه‌ک سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، شانازی به‌و رۆژه‌وه‌ده‌که‌ین و پێمان وایه‌ که‌ ئه‌رکی سه‌ره‌کی سه‌ر شانی هه‌ر که‌س و لایه‌ن و حیزب و رێکخراوێکی کورد و کوردستانیه‌ له‌ کوردستانی پان و به‌رین دا، که‌ له‌ پێناو به‌ر و به‌رێز راگرتنی ناو و ناوبانگی کۆماری کوردستان ، له‌ هیچ هه‌ل و مه‌رج وقۆناغ و ده‌لیوه‌ێک دا ، که‌مته‌رخه‌می نه‌کا و ده‌رس له‌ بڕیار وهه‌ڵس و که‌وته‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و  نیشتمان په‌روه‌ریه‌کانی وه‌رگرێ و بیانکاته‌ سه‌ر مه‌شق بۆ کار وتێکۆشانی سیاسی و شۆڕشگێڕانه‌ له‌ پێناو سه‌رکه‌وتنی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌ماندا

 کورستانیانی خۆشه‌ویست ، خوشک و برایانی به‌رێز!
 کۆماری کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی ،، پێشه‌وای نــه‌مــر قــازی موحه‌ممه‌دی ،، لێهاتو و فیداکار، یه‌کێک له‌ رووداوه‌ هه‌ره‌ گرینگ و به‌رچاوه‌کانی خـه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورده‌ و دیاری و به‌رهه‌می هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی بێگانه‌ و ده‌ره‌کی  نه‌بوو و له‌ ئاکامی ململانه‌ و زۆرانبازی  ده‌سه‌ڵاتی هیچ گه‌وره‌ده‌سه‌لات و پاوانخوازێک دا نه‌هاته‌ ئاراوه‌ . به‌ڵکو کۆمارێکی خــۆماڵی و به‌رهه‌می ره‌نج و خه‌بات و خوێنی گه‌لی کــورد و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئازادی و ئاوه‌دانی کوردستانـدا دامه‌زرا . هه‌ر بۆیه‌ دانیشتوانی هیچ کام له‌ به‌شه‌کانی تری کوردستان  له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌و کۆماره‌دا نه‌ک هه‌ر په‌نابه‌ر و میوان نه‌بوون به‌ڵکو له‌ به‌رێوه‌بردنی کار و بار و پۆستی سه‌ره‌کی ئه‌و کۆماره‌دا ، کار به‌ده‌ست و بڕیار ده‌ر بوون . هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ دوای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له‌ 6 ده‌یه‌ له‌و کۆماره‌ ، ساڵ له‌ دوای ساڵ له‌ لای کۆمه‌ڵانی کوردستان به‌ تێکڕا ، خۆشه‌ویست تر و به‌رێزتر ده‌بێ و له‌ ئیستا و داهاتودا له‌ هه‌ر کام له‌ به‌شه‌که‌نی کوردستان ، کورد به‌ رزگاری و سه‌ربه‌ستی بگات ، شوێنه‌واری ئه‌و کۆماره‌ی پێوه‌دیار ده‌بێ .  ئێمه‌ وه‌ک سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، وێڕای پیوۆزبایی ئه‌و رۆژه‌ مێژووییه‌ و نێشاندانی ئه‌وپه‌ڕی رێز و شانازی ، به‌م بۆنه‌  پـڕ بایه‌خه‌وه داوا له‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی گه‌لی کورد به‌ گشتی و حیزب و رێکخراوه‌ سیاسیه‌کان به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین که‌ رێگای یه‌کیه‌تی و یه‌ک هه‌ڵوێستی بگرنه‌ به‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان بخه‌نه‌ پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه‌وه‌ .        

سڵاو له‌ 2 ی رێبه‌ندان ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان . سڵاو له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان . به‌رز و پیرۆز بـێ 2 ی رێبه‌ندان . بژی کورد ئازاد وئاوه‌دان بێ کوردستان.  .



سازمانی خه بات ی کوردستانی  ئێران، کومیته ی   سوئێد 
31 ی به‌فرانباری 1386 ی کۆچی خۆری
 19 ی ژانوییه‌ی 2008 ی زایینی .

کۆبوونەوەى کۆمیتەى نۆروێژى سازمانى خەبات و RUK
 
رۆژى 6/1/2007 ، بەرێزان کاک مەحمود یوسفى و کاک لەتیف نادرى ئەندامانى کۆمیتەى نۆروێژى سازمانى خەبات لەگەڵ بەرێز کاک مەسعود ناسرى ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى یەکێتى شۆرشگێڕان کۆبوونەوە و باس لە سەر مەوزوعە نەتەوەییەکان و پێوەندى هەردوولا کراو هەردوولا، رێکەوتن لە سەر ئەوەى هاوکارى هەردوولایەن بەردەوام بێ.


ئەم کۆبوونەوە نزیک بە دوو سەعاتى خایاند.
 

به شداری شاندێکی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران له رێو ڕه سمی 26 سه رماوه ز له ئوسلۆ

ڕۆژی  14.12.2007  شاندێکی  سازمانی  خه بات ی  کوردستانی  ئێران ــ  کومیته ی نۆروێژ،  به  ده عوه تێکی  ڕه سمی   له  لایه ن  کومیته ی  نۆروێژی  حیزبی  دیموکراتی  کوردستانی  ئێران ، به شداریان  له  رێوڕه سمی  26  سه ر ماوه ز کرد. شاندی سازمانی  خه بات     له  لایه ن  به ڕێوه به رانی  مه راسمه که  به گه ر  می  به خێر  هاتن  کران . 



 

له  لایه ن  کاک محمود یوسفی    په یامی   پیرۆزبایی  سازمانی  خه بات ،  کومیته ی  نۆروێژ، پێش  که ش   به   به ڕێوه به رانی مه راسمه که  کرا،  و  ئه م  په یامه ی  سازمانی   خه بات   وه ک  سێهه مین  بروسکه  خوێندراویه وه.


 

شایانی  باسه نوێنه ری  ژمارێکی   زۆر  له  لایه نه  کوردستانیه کان   له  مه راسیمه دا  به شداریان  کرد  و  بروسکه  ئه وانیش  له م  کۆره دا  خوێندرایه وه.


 


سازمانی  خه بات ی   کوردستانی ئێران


 

کومیته ی  نوروێژ


 

14.12.2007

 

 

 

رۆژی شه‌ممه‌ 8 ی دیسامبری 2007 ی زایینی به‌رانبه‌ر به‌ 17ی سه‌رماوه‌زی 1386 کۆچی خۆری  له‌ شاری لینشۆپینگ له‌ وڵات سوئێد ، کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان ، به‌ بۆنه‌ی 26 ی سه‌رماوه‌ز، رێ ره‌سمێکی به‌رێوه‌برد که‌ به‌ شیوه‌ی ره‌سمی کۆمیته‌ی سازمانی خه‌بات له‌ سوئێد بۆ ئه‌م رێ  رسمه‌ بانگ هێشتن کرابوو و نوینه‌ری سازمانی خه‌بات له‌م رێ و ره‌سمه‌دا به‌شداری کردو به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هاوڕێ تێکۆشه ر کاک   رێبـوار حسینی  په‌یامی سازمان وه‌ک یه‌که‌م په‌یامی لایه‌نه‌ به‌شدار بووه‌کان پێشکه‌ش کرا که‌ ئه‌مه‌ ده‌قی  په‌یامه‌که‌یه‌ .

 

خوشک و برایانی خۆشه‌ویست ، میوانانی به‌رێز!
له‌میژوی ژیانی گه‌لاندا، زۆر رۆژی مێژوویی و به‌رچاو هه‌ن که‌ هه‌رکام له‌ شوێن وهه‌ل و مه‌رجی خۆیاندا، جێگای سه‌رنج دان و تێڕوانین و خاوه‌نی بایی و رێز لێنانن و مایه‌ی شانازی و سه‌رفرازین. گه‌لی ئێمه‌ش گه لی کورد، له‌ قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجه‌ تایبه‌تیه‌کانی ژیانی پڕ له‌ شه‌ره‌ف وشانازی شۆڕشگێڕی خۆیدا ، خاوه‌نی رۆژگه‌لێکی مێژوویی وایه‌ که‌ ده‌کرێ به‌ حه‌ق شانازیان پێوه‌بکرێ وله‌ بیر نه‌کرێن وجێگایان له‌ سه‌ر سه‌ران و ناو قوڵایی دڵانی خاوه‌ن هه‌ست و سۆز و دڵسۆزی بێ بۆ گه‌ل و مێژوه‌که‌ی بێ . 26 ی سه‌رماوه‌ز یه‌کێک له‌و رۆژه‌ مێژوویانه‌یه‌ که‌ بۆ خه‌لکی کورد، وه‌ک  رۆژێکی پایدار چاوی لێده‌کرێ و رێزی ده‌گیرێ و به‌و بۆنه‌وه‌  ئاهه‌نگ ده‌گێڕدرێ. 26 ی سه‌رماوه‌ز بیره‌وه‌ری رۆژێکی مێژووییه‌ که‌ له‌ودا، باسکی‌ به‌هێزی گه‌ل ، هاوڕێی شه‌وانی ئه‌نگوسته‌چاو و تووله‌ رێی باریک و شه‌خته‌و سه‌هۆڵبه‌ندان ، گه‌رمای تاقه‌ت پڕوکێن ، برسیه‌تی و بێخه‌وی ودووری ئازیزان ، سه‌ربازی گیان بازی شۆڕش ، هه‌ڵۆی هه‌ڵه‌موت و چیا ، رۆڵه‌ی به‌ شه‌ره‌ف و به‌ ئه‌مه‌گی گه‌ل ، پێشمه‌رگه‌ی تێدا ناودێر کرا و رۆڵه‌ی کورد، ئه‌و ناوه‌ پڕ له‌ سه‌روه‌ری و شانازیه‌ی پێ بڕا که‌ به‌ حه‌ق پیرۆزترین وشیاوترین ناوه‌ بـۆ خه‌باتگێڕی وڵات پارێزی کورد ،، پێشمــــه‌رگـــه‌،،.      
ئێمه‌ وه‌ک کۆمیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، ئه‌م رۆژه‌ مێژوویه‌ له‌ سه‌ر جه‌م پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌ گشتی ، پیرۆزبایی ده‌ڵێن و هیوادارین گه‌له‌که‌مان به‌ به‌رهه‌می ره‌نجی ده‌یان ساڵه‌ی رۆڵه‌کانی شاد بێ و به‌ ئاوات و ئامانجه‌کانی بگات. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ سڵاو و رێزی خۆمان ده‌نێرین بۆ که‌س و کاری گشت شه‌هیدانی کورد و کوردستان. سڵاو بۆ ئه‌و دایک و باوک و خوشک وبرایانه‌ی که‌ جگه‌ر گۆشه‌و خۆشه‌ویستانیان ، له‌ سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی دان و به‌ بیر و  باوه‌ڕی پاک ، خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان ده‌که‌ن .   
پیرۆزبێ 26 ی سه‌رماوه‌ز، بژی کورد ، ئازادو ئاوه‌دان بێ کوردستان .
 کۆمیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
.8 ی دیسامبری 2007 ی زایینی ، 17 ی سه‌رماوه‌زی 1386 ی کۆچی

کۆبوونەوەى کۆمیتەى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لەگەڵ کۆمیتەى حیزبی دیموکراتى کوردستان لە نوروێژ
رۆژى یەکشەممە 18/11/2007، شاندێکى کۆمیتەى نۆروێژى سازمانى خەبات لەگەڵ هەیئەتێکى کۆمیتەى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران سەبارەت بە هاوکارى دوو لایەنە، لە شارى ئوسلۆ کۆبوونەوە. شاندى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران پێکهاتبوون لە بەرێزان: کاک عەبدواللە قادرى، کاک محمود یوسفى و کاک عومەر کەریمى، هەیئەتى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران پێک هاتبوون لە خاتوو گەلاوێژ محمدیان، کاک سالح وەلیزادە و کاک سمکۆ ئیسماعیل زادە.
لەم کۆبوونەوەدا باس لە هاوکارى یەکتر لە نۆروێژ کراو هەروەها باس لە پێوەندیەکانى سازمانى خەبات و حیزبی دیموکرات هاتە ئاراوە. شاندى سازمان باسى پرنسیبە دیموکراتیەکان و بایەخ دان بە هاوکارى لایەنە کوردستانیەکان بە مەبەستى پێش خستنى دۆزى رەواى ئازادیخوازى کورد لە کوردستانى ئێرانى کرد. ئەم کۆبوونەوە سەعات 3ى نیوەرۆ دەستى پێکرد و سەعات و نیوێکى خایاند.
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
کۆمیتەى نۆروێژ
19/11/2007


ئه مرۆ چوار شه ممه 07.11.2007 ، له ئوسلۆ خۆ پیشاندان دژ به سیاسه تی رژیمی تورکیه له مه ر هێرش بۆ سه ر کوردستانی گه رمێن به رێوه چوو.
 

 ژمارێکی به ر چاو  له  کوردانی  ئوسلۆ و شاره کان و ئوستانه کانی ده وروبه ربه شداریان له خۆ پیشاندانێکدا کرد، که  به  ئامانجی  ناره زایه تی و  مه حکووم کردنی سیاسه تی رژیم و سوپای  تورکیه به  مه به  ستی  ئه گه ری  هێرش بۆ سه ر کوردستانی  گه رمێن. خۆ پیشانده ران  دروشمی وه ک‌:‌‌ بژی  کوردستان، ئازاد بێت   کوردستان، زۆر دروشمی  که یان  له م خۆ پیشاندانه دا ده وته وه.

کاتژمیر 14  خۆ پیشانده ران  له  به ر ده م  ڕاوستگه ی شه مه نده فه ری  ناوه ندی  شاری  ئوسلۆ  کۆ  بوونه وه ،  و پاش  ماوه ێک   له وێ وه  به سه ر شه قامی  کارل یوهان به ره و پارلمانی  نۆروێژ  رێکه وتن. دوایی  خۆ پیشانده ران له وێ  نزیک  به  40 خوله ک  مانه وه  و پاشان  به ره و  وه زارتی ده ره وه ی  نۆریژ ڕێکه وتن.  دوای  ماوه ێک  مانه وه ش   له  به ردم  وزارتخانه ی ده ره وه ی  نۆ روێژ ،  خۆ پیشانده ران درێژه یان به   دروشم و ناره زایه تی دا، دوای ئه و راوستانه  له  به ر  ده م  وزارتخانه ی ده ره وی  نوروێژ،  خۆ  پیشانده ران  به روه سه فاره تی  ئه مریکا  رێکه وتن و  له وێ  رخنه نامه ێک  سه باره ت  به  ئه گه ری  هێرشی   سوپای  تورکیه  درایه  بالوێزخانه ی  ئه مریکا  له  ئوسلۆ. ئه م  خۆ پیشاندانه  نزیک  کاتژمێر 16 کۆ تایی  پێ  هات. 

شایانی  باسه  ئه م  خۆ پیشاندانه  به  به شداری ژمارێکی به رچاوله  لایه نه  کوردی و کوردستانی یه کان و هه روها به به شداری  هه ندێک  پارت و رێکخراوی نورروێژی به رێوه چوو.   هه ندێک  له و  لایه نه نوروێژیانه  په یامی  پشتیوانیان خۆ ێنده  ئه وانیش له گه ل خۆ پیشانده رانی  کورد سیاسه تی پاوان خوازی  تورکیه یان مه حکووم کرد.

جێ ئاماژه یه  شاندێکی کومیته ی نوروێژی   سازمانی  خه بات  له م  خۆ پیشاندانه چالاکانه  به شداری    کرد و   ‌‌‌   ژماری  به شدار  بووانی  ئه م  خۆ پیشاندانه  به  نزیک  1500  که س  مه زنده  ده کرا.
 

سازمانی خه بات ی  کوردستانی ئێران
 کومیته ی نوروێژ
07.11.2007

 

 

 
 

 


 


 

خۆ پیشاندان و ڕێپێوانی کوردانی نیشته جێ وانكۆڤێر دژ به سیاسه تی رژیمی تورکیه و مه به ستی هیرشی سپای تورک بۆ سه ر باشوری کوردستان

رۆژی  چوار شه ممه  رێکه وتی 31.10.2007 ، ژمارێک  له کوردانی وانكۆڤێر و ناوچه که ی خۆ پییشاندانێکی هێمنانه یان دژ به هه ڕه شه و هه وڵی  رژیمی تورکیا به بیانوی  جۆراوجۆر  به مه به ستی   شێواندنی ئه زموونی  باشوری کوردستان و ناردنی سوپای بۆ ئه م به شه ی  کوردستان،ئه نجام دا.
خۆ پیشانده ران کاتژمێر  12 تا 13 له به ر  ده م  گالری  هونه ر( Vancouver Art Gallery) کۆ بوونه وه و   درێژه یان  به ناره زایه تی خۆ یان  دژ  به سیاسه تی پاوانخوازی و دژه کوردی  سوپا و رژیمی تورکیه ده ربری.

 له کاتژمێر 13 خۆ پیشانده ران به رو سه فاره تی  ئه مریکا رێکه وتن ،  و پاش ماوه ێک راوستان له به ر ده م کونسولگه ری ئه مریکا، له  لایه ن هه یئه تێکی نوێنه ری خۆپپیشانده ران ، نامه ێکی ناره زایه تی له مه ر  سیاسه تی ناشیاو و دوژمنکارانه ی رژیمی تورکیه، پێش که ش به کونسولگری  ئه مریکا  له ڤانکۆڤێر کرا.
له م  خۆ پێشاندانه دا شاندێکی  سازمانی  خه بات چالاکانه به شداری  کرد،  و هاوده نگ له  گه ل کوردانی نیشته جی ئه م شاره و  ناوچه که ی، سیاسه تی دژمنکارانه ی  رژیم و سپای  تورکیه یان به مه به ستی  هیرش بۆ سه ر  کوردستانی عێراق   مه حکووم کرد.


سازمانی  خه بات ی  کوردستانی  ئێران
کومیته ی  کانادا
31.10.2007

ريَثيَواني كورداني دانشتووي سوئيد لة دذي هةرةشةي توركية بؤسةر هةريَمي  كوردستان


كؤبوونةوةئ كوميتةئ نؤرويَذئ سازمان لةطةلَ سةركردايةتئ ثارتئ ذيانئ ئازادئ كوردستان


بةشداري كؤميتةي سوئيَدي سازماني خةبات لة ضلةي كؤضي دوايي كاك جةبار فةرمان

به شداری سازمانی خه بات له 25 گه لاوێژ سالۆژی دامه زرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

مێژووی ناردن : Friday, September 07 @ 14:39:23 UTC

به شداری شاندێکی سازمانی خه باتی کوردستانی ئێران له مه راسمی 25 گه لاوێژ ، 62 هه مین ساڵرۆژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له شاری لیله سترۆم له نۆروێژ.

رۆژی شه ممه 18.07.2007  شاندێکی سازمانی خه باتی کوردستانی ئێراان له 62 هه مین ساڵرۆژی دامه زرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به شداریان کرد. ئه م مه راسمه به به شداری ژمارێکی زۆر له خه ڵك و نوێنه رایه تی حیزب و ڕێکخراوه کانی کوردستانی و  که مایه سیه نه ته وه یه کان و ئێران و نوێنه رای حیزبه نۆ روێژیه کان به رێوه چوو. 

شایانی باسه بروسکه ی پیرۆزبایی سازمانی خه بات پێش که ش به کومیته ی به رێوه به ری ئاهه نگه که کراا و نوێنه رایه تی سازمانی خه بات له نۆ روێژ شێلگیری  سازمانی خه بات  له پتو کردنی پێوه ندیه کان و رۆلی و ده وری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی له  جووڵانه وه ی ڕزگاری خوازانه ی گه لی کورد به رز نرخاند

سازمانی خه باتی کوردستانی ئێران
کومیته ی نۆ روێژ
19.08.2007

بةشداري كؤميتةي كاناداي سازماني خةبات لة ريَ و رةسمي 25ي طةلاويَذ


ژمارێک له كوردستانیه كان له به رده م بالوێز خانه ی ئێران له ئۆسلۆ خۆ پیشاندانیان كرد.

به هۆی حوكمی داسه پاویی ئیعدام  به سه ر ئازادیخوازان عه دنان حه سه نپوور و هیوا بوتیمار له لایه ن رژیمی ئاخوندی ئێرانه وه، كوردستانیان ئه مرۆ  26.07.2007 ، كاتژمێر 13 له شاری ئوسلۆ خۆ پیشاندانیان ساز دا. سه رتا له به ر ده م وه زاره تی ده ره وه ی نۆروێژ كۆ بوونه وه و پا شان به رو سه فاره تی ئێران ڕێ كه وتن.

له م خۆ پیشاندانه دا دروشمی '' برووخێ ڕژیمی ئاخوندی''، '' خامنه یی تیرۆریست''، ئه حمه دی نیژاد تیرۆریست'' و زۆر دروشمی كه درا.  كوردستانیان تووڕه یی و  ناڕه زایه تی  خۆ یان به رامبه ر ئه م حوكمه ناڕه وا و دژه ئینسانی یه ی ڕژیم ئاخوندی  به سه ر عه دنان حه سه نپوور و هیوا بوتیمار ده ڕبری، و داوی هه ر چی زووتر ئازاد كردنی ئه و دوو هاونیشتمانه و باقی ئازادی خوازانی كه یان كرد، كه له زیندانه كانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئێران به ند كراون. 

له م خۆ پیشاندانه نوینه رایه تی كۆمیته ی ده ره وه ی  سازمانی خه بات له نۆروێژ   به شدار بوو  و  ئه م پرۆتێسته تا كاتژمێر 15:15 له به رده م سه فاره تی ئێران به رده وام بوو. 

 سوپاس بۆ  هه موو ئه و به ڕێزانه که له م  خۆ پیشاندانه  ئه ركی نه ته وه یی و نیشتمانی خۆیان به جێ هێنا.

سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران، كۆمیته ی نۆروێژ

26.07.2007


كؤبوونةوة لة نيَوان كؤميتةى نؤرويَذى سازمانى خةبات ى كوردستانى ئيَران و

                                                     كؤميتةى نؤرويَذى كؤمةلَةى زةحمةتكيَشانى كوردستان

   رِؤذى يةك شةممة 27/5/2007 كؤبوونةوةييَك لةنيَوان كؤميتةى نؤرويَذى سازمانى خةبات و كؤميتةى نؤرويَذى كؤمةلَةى زةحمةتكيَشانى كوردستان بةسترا.

   لةو كؤبوونةوةدا لةسةر مةسةلة سياسيةكان و هةل و مةرجى جولآنةوةى طةلى كورد لة كوردستانى ئيَران و هةروةها باس لة كؤنطرةى 3ى سازمانى خةبات و ئالَ و طؤرِةكان و  ثيَوةنديى نيَوان سازمان و كؤمةلَة كرا.

   لة بةشيَكى ديكةى كؤبوونةوةكة باس لة بةرةى كوردستانى لة رِؤذهةلآتى كوردستان و هاوكاريى هةردولا لةسةر بةشداريى كردن لة بؤنة نةتةوةيي و رِىَ و رِةسمة سياسيةكان و تةزاهورات و كؤبوونةوةكان بةشيَوةى هاوبةش كرا.

   هةيئةتى نؤرويَذى سازمانى خةبات ثيَكهاتبوون لة بةرِيَزان كاك مةحمود يوسفى، كاك عةبدولَلآ قادرى، كاك عومةر كةريمى و كاك لةتيف نادرى.

   هةيئةتى كؤمةلَةى زةحمةتكيَشانى كوردستان ثيَكهاتبوون لة بةرِيَزان فريشتة طولَثةروةر، حسيَن ئةمجةدى، كةيوان فةتحى و باقر سةميرى.


بةشداري كؤميتةي نؤرويَذي سازماني خةبات لة خؤثيشانداني كوردةكاني نؤرويَذ


کۆ بوونه وه ی نێوان سازمانی خه بات ی كوردستان له گه ل حیزبی دیموكراتی كوردستان له ئۆسلۆ

کۆ بوونه وه ی نێوان سازمانی خه بات ی كوردستان له گه ل حیزبی دیموكراتی كوردستان له ئۆسلۆ

 شاندێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان و سازمانی خه بات له ڕێكه وتی ۱۲.۵.۲۰۰۷ له ئۆسلۆ كۆبوونه وه ێكیان له سه ر ها ریكاری دوو لایه نه به ڕێوه برد. شاندی حیزبی دیموكراتی كوردستان برییتی بوون له کا ک ‌ها شم رۆستمی، كاك موحمه د گادانی، كاك ئازاد رۆستمی  و كاك سه لا ح عبدالله پور. شاندی سازمانی خه بات پێک هاته بوون له هاورێان كاك له تیف نادری ، كاك محمود یوسفی و كاك  ‌‌ب. توانا

له م كۆ بوونه وه له سه ر هاریكاری زیاتری دوولایه نه له بواری چالاكی یه نیشتمانیه كان ،  بواری ڕامیاری و مه را سیمه نه ته وه یه كان با س و ئا خه فتن كرا. هه ر دوو لایه نی سازمانی خه بات كوردستان  و حیزبی دیموكراتی كوردستان  له  سه ر گرنگی دان به پرنسیپه دیموكراتیه كان و گرنگی پلو ڕا لیسمی  سیاسی     بۆ ڕۆژ هه ڵاتی كوردستان شێلگیریان نواند. شا یانی با سه ‌ئه م كۆ بوونه وه نه زیک به دوو كاتژ مێری خا یاند و هه ر دوو لا ڕه ز ا مه ندی خۆیان له سه رباشی به ڕێوه چوونی كۆ بوونه وه كه و گه ڵا ڵه ی  به رنا مه ی ها ریكا ریه كان ده ر بڕی.    

 كۆمیته ی ڕا گه یاندنی سازمانی خه بات ی كوردستان له نۆروێژ


کۆ بوونه وه ی نوێنه رانی كۆمیته ی نوروێژی سازمانی خه بات له گه ل كۆمیته ی پژاك له نوروێژ

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆ بوونه وه ی نوێنه رانی كۆمیته ی نو روێژی سازمانی خه بات له گه ل كۆمیته ی  پژاك له نوروێژ .

ڕۆژی دوو شه مه ، 9 ئا پر یلی 2007  له شاری ئۆ سلو كۆ بوونه وه ێك له لایه ن كۆ میته ی سازمانی خه بات له  گه ل كۆمیته ی پژاك سازدرا.

لا یه نی سازمانی خه بات هاوڕیان كاك مه حمود یوسفی، كاك عه بد والله قادری و كاك بهمن توانا ئاماده ی  ئه م كۆبوونه وه بوون.
لا یه نی كۆ میته ی پژاك ، كاك ڕامین مامد ی ، كاك چالا ك منگوری و كاك ئاوات شكاك به شداری ئه م كۆ بوونه وه یان كرد.

ته وه ری كۆ بوونه وه كه  گرنگی دان  به هاریكاری  زیاتری   سازمانی خه بات  و پژاك له  نۆروێژ و گشت ئوروپا  له بواری ڕامیاری و  ته شكیل دانی پلاتفۆرمێك بۆ مۆبیلیزه كردنی زیاتری چالاكی یه  نیشتمانیه كان.
هه روها گرنگی دان به ڕاگه یاندن و به شداری كردن له ئاماده كاری یه كان بۆ مه سه له گرنگه  نه ته وه یه كان له نۆروێژ به شێكی دیكه ی با سی كۆبوونه وه  كه بوو.

ئه م كۆ بوونه وه نزیك به كاتژمێرێكی پێ چوو و هه ردوو لایه ن له زیاتر پته و كردنی پێوه ندیكان شێلگیریان نواند.

كۆ میته ی ڕاگه یاندنی سازمانی خه بات له نۆروێژ