کاناڵی "سیئێنئێن" ئاشکرای کرد بەشێک لە وەزارەتی شەڕی ئەمریکا (پێنتاگۆن) پلان و ڕێگەچارەی کاریگەر بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە قووڵەکانی ژێر زەوی لە ئێران تاوتوێ دەکەن و بەرنامەیەکی چڕیان بۆ ڕاهێنان لەسەر ئەو هێرشانە ئەنجام داوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، چوار ڕۆژ پێش ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی حەماسی"، ئاژانسی کەمکردنەوەی هەڕەشە بەرگرییەکانی پێنتاگۆن گرێبەستێکی ۱.۲ میلیۆن دۆلاریی بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوەندێکی تاقیکردنەوەی ژێرزەوینی لە بنکەی مووشەکیی "وایت سەندز" لە نیومێکزیکۆ واژۆ کردووە.
سەرچاوە ئاگادارەکان جەختیان کردووەتەوە ئامانجی تاقیکردنەوەکە دۆزینەوەی ڕێگەی لێدانی قووڵترین بنکەکانی ئێران و ڕاهێنان بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە ئەتۆمییەکان بووە.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەمریکا پلانی کردەیی بۆ لێدانی سایتی ژێرزەویی "کێوی پیکاکس" لە نزیک دامەزراوەی نەتەنز ئامادە کردووە.
ئەمریکا ڕێگەکانی لێدانی بنکە ئەتۆمییە ژێرزەوییەکانی ئێران تاوتوێ دەکات
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: ئێرانی
- بینراوە: 22

