بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، کاتژمێر ٤ و نیوی بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٥، هێزەکانی سەربە سپای پاسداران و لە چەکدارانی مەنگوڕ، لە شاری پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "عوسمان سوخەنوەر" باوکی "کاکەڵڵا سوخەنوەر" ناسراو بە "ئارام گەردی". ئەوان بەبێ ھیچ بەڵگەیەكی یاسایی، تەنیا بە بیانووی ئەوەی کە کوڕێکی ئەم بنەماڵەیە دژبەری رژیمی ئێرانە هێرشیان کردووەتە سەر ئەم بنەماڵەیە و وێڕای لێدانی ئەندامانی بنەماڵەکە بەتایبەت عوسمان سوخەنوەر و خێزانەکەی و بریندارکردنیان، بەشێک لە ماڵەکەیان سووتاندووە و کەلوپەلەکانیشیان شکاندووە.
هەڵكوتانی سپای تیرۆریستی پاسداران بۆ سەر ماڵی چەند بنەماڵەیەکی دژبەری رژیمی ئێران
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: كوردستانی
- بینراوە: 23

