دارستانەکانی «حەفت کەشان»ی نۆدشە سەر بە شاری پاوه، لە ناوچەی نێوان هەجیج و نۆدشە لەلایەن دوژمنانی کوردستانەوە ئاگری تێبەردرا، دوای ۱۱ کاتژمێر هەوڵی چالاکانی ژینگەیی ئەنجومەنی «ژیوای پاوه» و ئەنجومەنی «ویر»ی نۆدشەوە کۆنتڕۆڵ کرا و ڕێگریی لە زیانی زیاتر بە ژینگەی ناوچەکە کرا.
ئەنجومەنی ژیوای پاوه لەم بارەیەوە ڕایگەیاند؛ ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی حەفت کەشانی نۆدشە شەوی ۳ی ڕەزبەری ۱۴۰۵، دوای نزیکەی ۱۱ کاتژمێر هەوڵی بێوچانی ئەندامانی ئەنجومەنی «ژیوای» پاوە و ئەنجومەنی «ویر»ی نۆدشەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
ئەو ئەنجومەنە جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی لێژی و سەختیی ناوچەکەوە، هێشتا ئەگەری کەوتنەخوارەوەی قەدی دارە نیوەسووتووەکان و لە ئەنجامدا سەرهەڵدانەوەی ئاگر هەیە و دۆخی ناوچەکە پێویستیی بە چاوەدێری و پشکنین هەیە.

