هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە سەروبەندی چوارەم ساڵڕۆژی بزوتنەوەی«ژینا - ژن، ژیان، ئازادی»دا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و داوای لە خەڵکی کوردستان کرد بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو یادە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان مانگرتنێکی گشتی بەڕێوە ببەن.
لەم بەیاننامەیەدا وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگایەتیی ئەو بزووتنەوەیە و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕووداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی کوردستان و ئێران، ئاوڕ لە دۆخی ئێستەی کۆمەڵگە دراوەتەوە و وتراوە: «ئەمڕۆ لە کاتێکدا لە ساڵیادی ئەو سەرهەڵدانە سەرتاسەرییە نزیک دەبینەوە کە دۆخی خەڵک و پرسی ئازادییەکانیان لەوپەڕی خراپیدایە. بەتایبەت دوای شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسراییل، سەرجەم قەیرانە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان قووڵ بوونەتەوە».
لە درێژەی بەیاننامەکەدا پێگەی کورد کە لە مێژووی هاوچەرخی ئێراندا وەکوو پێشەنگی تێکۆشان بۆ ئازادی لێک دراوەتەوە و جەخت کراوەتەوە کە لە هەلومەرجی هەستیاری ئێستەدا، کورد ڕۆڵێکی مێژوویی لە ئەستۆیە. بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە: «تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و تێپەڕبوون لەم ڕژێمە، تەنیا بە یەکگرتوویی و ئیرادەی یەکلاکەرەوەی خەڵک دەکرێت».
لە کۆتایشدا داوای مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان لە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژدا کراوە. ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینا و دەسپێکردنی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادییە.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران داوای مانگرتنی گشتی بۆ ٢٥ی خەرمانان دەکات
- توضیحات
- By sazmanikhabat
- بەش: پەیامە هاوبەشەکان
- بینراوە: 98

