سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەوروپا کەوتەڕێ و وڵاتی فەڕەنسا یەکەم وێستگەی گەشتەکەی دەبێت، و بڕیاریشە دواتر سەردانی ئەڵمان بکات.

عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش سەفەرەکەی جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق کردەوە و ڕایگەیاند، بەغدا کار بۆ بەدەستهێنانەوەی پێگە بەهێزەکەی خۆی لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا دەکات.

ئامانجی ئەم سەردانە ئەوروپییە دروستکردنی هاوبەشیی ستراتیژی و کردنەوەی دەرگای نوێی هاوکاری و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ئەوروپییە، بەتایبەت لەگەڵ پاریس و بەرلین، لە بوارەکانی ئابووری، ژێرخان و پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکاندا.