هەڵوێستی کەنەدا سەبارەت بە رژیمی ئێران بە تەواوی ڕوونە، تاران هەڕەشەی سەرەكی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەیە، ئەو وڵاتە هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
هەڕەشەکانی ئەو لەسەر مافی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، سووکایەتییەکی ڕاستەوخۆ بە یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
کەنەدا لە هەموو ئامرازە بەردەستەکان، لەوانەش ئەو سزا ئامانجدارانەی کە لەم هەفتەیەدا ڕایانگەیاندبوو، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕەفتاری نەفرەتییانەی ڕێژیمی ئێران کەڵک وەردەگرێت.”

