رۆژی شەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ لە ڕێگای سنە–هەمەدان، بەهۆی پێکدادانی تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی و ترێلیەک، بووە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرین و چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەشی گرتەوە. بەداخەوە ئەم کارەساتە بووە ١د هۆی کۆچی دوایی

 ١١هاوو ووڵاتی و بریندار بوونی ژمارەیەکی دیکە.

سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی قووڵ، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەکات. ئەم جۆرە کارەساتانە ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ژێرخانی ستانداردی ڕێگاوبان، کۆنی ئوتۆمبێلەکان و کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم و نەبوونی چاودێری پێویست لەسەر هاتوچۆی تانکەرەکان لە ناوچە نیشتەجێبوونەکاندا. دەسەڵاتی ئاخوندی تەنیا  بە ئاژاوەگێڕی و دروستکردنی کارەساتەکان,گیانی هاووڵاتیانی کوردستانی بەلاوە بێبایەخەو  درێژە بەهەمان سیاسەتی پشتگوێخستنی ژیانی خەڵکی کوردستانە.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 

سکرتێری گشتی 

بابەشێخ حوسەینی